
پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ قووڵایی یەکێک لە ڕەشترین و مەترسیدارترین ئایدیۆلۆژیاکانی مێژوو: نازیزم و سۆسیالیزمی نەتەوەیی. ئەمجارە، تیشک دەخەینە سەر کتێبی "ناسیۆنالیزم وەک کینە و بەغیلایەتی" نووسینی مێنۆ تێر براک، کە پێمان دەڵێت چۆن نەتەوەچییەکان بوونە زۆمبییەکی مێژوویی و بۆچی پێویستە لە ئاکامەکانی ئەمڕۆماندا وریا بین.تێر برات بە چاوێکی ڕەخنەیی و قووڵ، پەردە لەسەر لایەنە دەروونی و فیکرییەکانی نازیزم لادەبات و پشان دەدات چۆن ئەم ئایدیۆلۆژیایە لەسەر بنەمای "ڕق" و "بەغیلایەتی" بەرامبەر بە هەموو شتێک کە جیاواز، سەرکەوتوو، یان خاوەن باڵادەستیی فیکری و کولتووری بێت، بنیات نراوە* بۆ ئەوانەی حەزیان لە وتارەکەی ڕەسڵ دەربارەی زبڵی ڕۆشنبیران. لێرەوە وەرگێڕانێکی نایابی لایەق حەمە دادەنێمhttps://www.kurdipedia.org/files/books/2023/488190.PDF#نەتەوەچی_زۆمبی #نازیزم #سۆسیالیزمی_نەتەوەیی #ناسیۆنالیزم #ڕق #مێنۆتێربرات #کتێب #پۆدکاست #یوتوب #کوردی------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Jun 16
32 min

لەەم ئەڵقەیەی پۆدکاستەکەماندا، پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین وەهمەکانی کۆمەڵگا و ناوەندی فیکری لادەدەین: چەمکی "ڕۆشنبیر".ئایا بەڕاستی پێوەرێکی زانستی هەیە بۆ ئەوەی بزانین کێ ڕۆشنبیرە و کێ نییە؟ یان ئەمە تەنها وشەیەکی ناڕێک و لاستیکیی کۆمەڵایەتییە کە کەوتووەتە سەر حەز و ئارەزووی تاکەکەسەکان؟ لەم ڤیدیۆیەدا باسی "زبڵی ڕۆشنبیران" دەکەین و ئەو تەڵە فیکرییانە هەڵدەماڵین کە زۆرجار خەڵکی پێ دەخەڵەتێنرێت.تێڕوانینی تۆ چییە؟ ئایا پێناسەی تۆ بۆ مرۆڤی ڕۆشنبیر چییە؟#پۆدکاست #ڕۆشنبیری #زبڵی_ڕۆشنبیری #فیکر #کۆمەڵگا #ڕەخنە #کوردستان------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Jun 12
9 min

١.زنجیرەیەکی زانستی-خەیاڵی و سایکۆلۆژییە لەلایەن ڤینس گیلیگان (داهێنەری Breaking Bad) دروستکراوە و Rhea Seehorn ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ٢. چیرۆک: باس لە داهاتوویەک دەکات کە تێیدا سیگناڵێکی نامۆ هەموو مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە یەک "هۆشی بە کۆمەڵ"ـەوە (Hive Mind) و هەمووان دڵخۆش و ئاشتیخواز دەبن. ٣. گرێی زنجیرەکە: کارۆڵ (ڕۆماننووسێکی ڕەشبین) تاکە کەسە کە بەرگریی هەیە و تێکەڵی ئەو هۆشە گشتییە نابێت. ٤. ململانێ: کارۆڵ دەبێت لە جیهانێکدا بژی کە هەمووان وەک "زۆمبی دڵخۆش" ڕەفتار دەکەن و دەیانەوێت ئەویش "چاک بکەنەوە" و بیخەنە ناو بەختەوەرییە زۆرەملێکەوە. ٥. بابەتی سەرەکی: زنجیرەکە پرسیار دەکات: ئایا بەختەوەری و ئاشتی شایەنی ئەوەن کە "ئازادیی تاک" و "خود"ی خۆمانی بۆ قوربانی بکەین؟ ٦. دروشمی زنجیرەکە: "خەمبارترین کەسی سەر زەوی، دەبێت جیهان لە دەستی بەختەوەری ڕزگار بکات.------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Feb 5
1 hr 15 min

* تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتایی و بنچینەییەکانی سینەما.* خەڵاتە سینەماییەکان (وەک ئۆسکار و کان و...) چیین و گرنگییان چییە؟* پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی "باشترینەکان" لەسەر çi بنەمایەکە؟* چۆن جیاوازی دەکرێت لە نێوان ئەکتەرێک کە شایەنی خەڵاتە و ئەوانی تر؟* سینەماتۆگرافی چییە و بۆچی یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی فیلم؟#نوانە #سینەما #دراما #کوردی ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Feb 5
50 min

لەگەڵ مامۆستا ڕزگار شەوکەت ئەمجارە لە بەشی دووەمی سەرچاوەکانی زانین قووڵ بووینەوە. هەروەها قوتابخانەکانمان ڕیزکردووە لەمسەری توندەوە بۆ ئەوپەڕی. هەتاکو دەگاتە قوتابخانەی مەعریفە لەلای تەیمییەکان (شێخی ئیسلام)#نوانە#پۆدکاست------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Dec 10, 2025
59 min

باسێکە لەسەر ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/السببية لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان. تەماشاکردنی بیانووی هەردووکیان بۆ ئەم باسە. بە #کوردی لە #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Nov 29, 2025
9 min

هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە زانین و بیانووەکەی لەلای خۆمان چۆنە؟ ئێمە چۆن بەڵگە بۆ زانینی خۆمان دێنینەوە؟------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Nov 27, 2025
19 min

بەشی یەکەم: سروشتی زانین (Nature of Knowledge)- گوزەرێکی خێرا لە زانینزانیدا بەشی یەکەم -ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بنچینەی زانینەکانمان چییە؟ ئێمە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دەیزانین ڕاستە؟ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی قووڵە بۆ نێو جیهانی "بیردۆزی زانین" یان ئەپستمۆلۆجی (Epistemology)، کە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی فەلسەفە. پێکەوە پێناسەی کلاسیکی زانین (باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار) شی دەکەینەوە، ڕووبەڕووی "کێشەی گیتیر" دەبینەوە، و سێ قوتابخانە سەرەکییەکەی ئەم بوارە دەناسین: واقعیەت (Realism)، میسالی (Idealism)، و پراگماتیزم (Pragmatism).ئەگەر دەتەوێت تێگەیشتنێکی باشترت بۆ چەمکی زانین هەبێت و بناغەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت بەهێز بکەیت، ئەم بەشە یەکەمە لەدەست مەدە.پێشەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - پرسیاری سەرەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - چییەتی زانین و نموونەکان. - کێشەی دڵنیایی لە زانین. - ناساندنی فەلسەفەی زانست (ئەپستمۆلۆجی).پێناسە و سەرچاوەکانی زانین - خستنەڕووی سەرچاوە و کتێبەکان. - کێشەی گیتیر (The Gettier Problem): ڕەخنە لە پێناسەی کلاسیکی زانین. - پێناسەی ستانداردی زانین (JTB): باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار.قوتابخانە فەلسەفییەکانی زانین - ناساندنی سێ قوتابخانەی سەرەکی: واقعیەت، میسالی، پراگماتیزم. - قوتابخانەی یەکەم: واقعیەت (Realism) - واقعی سادە (Naive Realism). - واقعی ڕەخنەگرانە (Critical Realism). - بیردۆزی جۆن لۆک: تایبەتمەندییە سەرەکی و لاوەکییەکان. - قوتابخانەی دووەم: میسالی (Idealism) - بنەمای سەرەکی: واقیع لە مێشکدا بوونی هەیە. - نموونەی خەونی فەیلەسوفی چینی و فیلمی (The Matrix). - - قوتابخانەی سێیەم: پراگماتیزم (Pragmatism) - بنەمای سەرەکی: ڕاستی ئەوەیە کە "کاردەکات". - نموونەی گڵۆپی سووری ترافیک. - بەکارهێنانی پراگماتیزم بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکان.ئەگەر ڤیدیۆکەتان بەدڵ بوو، لایکی بکەن و بۆچوونەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن بۆ ئەوەی بەشەکانی داهاتوو لەدەست نەدەن.#فەلسەفە #زانین #ئەپستمۆلۆجی #کوردی #فێرکاری #بیرکردنەوەی_ڕەخنەگرانە #پراگماتیزم #ڕیالیزم #ئایدیالیزم------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Nov 14, 2025
29 min

چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە. #نوانە#پۆدکاست#سیا----------------------------------------------------------YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNarimanTelegram: https://t.me/sianarimanX: https://x.com/sianariman
Nov 3, 2025
17 min

لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟ ..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Aug 22, 2025
15 min
Load more
