کافه وتووێژ
کافه وتووێژ
Soheil Abbasi, Foad Ansari, Arash Amani
٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی
1 hour 17 minutes Posted Jan 29, 2025 at 7:52 pm.
0:00
1:17:32
Download MP3
Show notes

ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن.


لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی

کورت خایێن و خێرایە. بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کاینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن! ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟ شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.