Show notes
بەداخەوە هەر وڵاتە و بەتەنها لەخەمى خۆیدایە و دەڵێت ((من)) و ناڵێت ((ئێمە))کە ئەمە بنەچەى کارەساتەکەیە. بۆیە دەبێت هەموان هەوڵ بۆ پاراستنى تاک بەتاکى مرۆڤایەتى بدەن لەهەر جێگەیەک بێت چونکە پاراستنى تاکێک پاراستنى هەموو جیهانە.جاکاتێک زلهێزێکى وەک ئەمریکا یان چین یان ئەوانى تر تووشى ئەم پەتایە دەبن نابێت ئەوانى تر لەدوورەوە سەیر بکەن و بەجێیبێڵن بۆ چارەنوسى خۆى،چونکە شکستهێنانى زلهێزەکان شکستهێنانى ئەوانى تریشە. ئەمەش بەڵگەى ئەوەیە کە لەم قۆناغەدا سیستەمێکى جیهانى باوەڕپێکراو نیە،ئەوەتا تائێستا نەتەوە یەکگرتوەکان کۆنەبۆتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ئەم پەتایە کە ئەرکى سەرەکى بریتیە لە پاراستنى ئەمن و ئاسایشى نێودەوڵەتى و جیهان.


